@article{Hussein Hamad_2020, title={ و شێوازەکانى جێبەجێکردنى بەسەر زمانى کوردیداLinguecide پاکتاوکردنى زمان}, volume={22}, url={https://journal.uod.ac/index.php/uodjournal/article/view/668}, DOI={10.26682/chjuod.2019.22.1.6}, abstractNote={
گەلى کورد، وەک نەتەوەیەک چەندین جار توشى پڕۆسەى ئەنفال و جینۆساید و قڕکردن بۆتەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا زمان و کلتورەکەى توانیویەتى ناسنامەى نەتەوەیى بپارێزێت و دوژمنانى کورد لەڕێگەى جینۆسایدەوە هەوڵیان داوە، ئەم دوو شوناسە (زمان و کەلتور)ى کورد لەناو ببەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم شوناسانە هەر پارێزراوبوونە. بەڵام بێ کاریگەرى نەبوون. هەر لەم پێناوەدا ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانى (پاکتاوکردنى زمانیى و شێوازەکانى جێبەجێکردنى بەسەر زمانى کوردیدا) لەسەر بنەماى گریمانەى ئەوە کار دەکات، کە هەر میللەتێک توشى جینۆساید دەبێت ئەمە چ کاریگەرى و ڕەنگدانەوەیەکى لەسەر زمانى ئەو نەتەوەیە لە داهاتوودا، دەبێت. هەر لەسەر ئەم بنەمایە نەتەوەى کورد، کە چەندین جار توشى ئەم تاوانە کراوەتەوە، لە هەموو پارچەکانى کوردستان هەوڵى لەناوبردن و پاکتاوکردنى زمانیان داوە، لەسەر ئەم بنەمایە ئەم دیاردەیە بوەتە کەرەستەى توێژینەوەکەمان. بەتایبەت هەوڵەکانى حکومەتى بەعس و داعش لەسەر زمانى کوردى وەک نمونە وەرگیراوە. توێژینەوەکە بەپێى ڕێبازى وەسفى مەیدانى ئەنجام دەدرێت. لە دوو بەش پێکدێت: 
بەشى یەکەم: بە ناونیشانى (جینۆساید و چەشنەکانى لێکدانەوەیەکى زمانەوانى شیکارى) بۆ شیکردنەوەى زاراوەى جینۆساید و ئەنفال لە ڕووى زمانەوانى و پەیوەندى نێوانیان تەرخانکراوە. ، تێیدا باسى  چەمک و زاراوەى جینۆساید  پەیوەندى نێوان زاراوەى ئەنفال و جینۆساید کراوە. هەر لەم بەشەدا باس لە چەشنەکانى جینۆساید کراوە و هەریەکەیان بەوردى شرۆڤەیان بۆ کراوە و پەیوەست بە مەترسییەکانیان لەسەر زمان شیکراونەتەوە و ئاماژە بە جێبەجێکردنى هەر چەشنێکیان لە کوردستان دا، کراوە. 
بەشى دووەم: لەم بەشەدا بە ناونیشانى (پاکتاوکردنىى زمانى و  شێوازەکانى جێبەجێکردنى بەسەر  زمانى کوردیدا) باسى هەریەک لە پاکتاوکردنى زمانى و مردنى زمانمان کردووە، کە دوو دیاردەى لەیەک نزیکن و هەموو پاکتاوکردنێکى زمان مردنى زمانى لێدەکەوێتەوە. هەر لەم بەشەدا باسى شێوازەکانى پاکتاوکردنى زمانمان کردووە، لەوانە قەدەغەکردنى زمانێک و بەکارهێنانى زمانێکى تر، یان ڕاگواستنى قسەپێکەرانى زمانێک لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى زمان جیاواز. ئەمانەش زۆرجار بە پشت بەستن بە یاسا و تەنانەت لەدەستوریشدا جێگیرکراوە. هەریەک لەو شێوازانە لە بەرامبەر زمانى کوردى گیراونەتەبەر بۆیە هەر لەم بەشەدا باسى پاکتاوکردنى زمانیمان کردووە، لە هەریەک لە بەشەکانى باکور و باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاواى کوردستان کردووە. لە کۆتایى ئەم توێژینەوەیەشدا چەند ئەنجام و ڕاسپاردەیەک لەگەڵ پوختەى توێژینەوە بە زمانى عەرەبى و ئینگلیزى خراوەتەڕوو. </p>}, number={S1}, journal={Journal of Duhok University}, author={Hussein Hamad, Sherwan}, year={2020}, month={Jul.}, pages={137-154} }