TY - JOUR AU - QADIR, AHMAD MUHAMADAMIN PY - 2021/03/01 Y2 - 2024/03/29 TI - وێنای شێوێنراوی كورد‌ لای مه‌عن ئه‌لعجلی له‌ په‌رتوكه‌كه‌یدا (ماذا في شمال العراق) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری JF - Journal of Duhok University JA - JDU VL - 24 IS - 1 SE - Humanities and Social Sciences DO - 10.26682/chjuod.2021.24.1.2 UR - https://journal.uod.ac/index.php/uodjournal/article/view/1019 SP - 25-33 AB - نووسینه‌وه‌ی مێژوو لای گه‌لان بایه‌خێكی یه‌كجار گرنگی هه‌یه‌، چونكه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن ئاشنا ببن به‌ رابردووی خۆیان و داهاتوویه‌كی باشتریش بنیاد بنێن. جا ئه‌م نوسینه‌وه‌یه‌ ئه‌وكاته‌ بایه‌خه‌كه‌ی زیاتریش ده‌بێت، كاتێك مێژووی هه‌ر میلله‌تێك له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانی ده‌شێوێنرێت .كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیهان، مێژووه‌كه‌ی هه‌ورازو نشێووی زۆری تێدایه‌. بۆیه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی تره‌وه‌، به‌ئه‌نقه‌ست بێت یان نا،مێژووه‌كه‌ی دووچاری شێواندن و وێناكردنێكی نا زانستی و دوور له‌راستی بۆته‌وه. له‌م رووه‌وه‌ له‌ باشووری كوردستان، به‌وپێیه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك ده‌ژین كه‌ عێراقه‌. هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست كه‌عه‌ره‌به‌ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ یان به‌لایه‌نی كه‌م شێواندنی مێژووه‌كه‌ی دراوه‌. وه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌نگاوو هه‌وڵانه‌ش له‌وكاتانه‌دا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، كاتێك جوڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی كورد له‌ ئارادا بووبێت .ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، هه‌وڵێكه‌ بۆ ناساندنی یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌رباره‌ی كورد ده‌دوێت، هه‌وڵی ناشیرین كردنی كوردو شێواندنی مێژوه‌كه‌ی ده‌دات. ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ ئاگاداربین، بۆ یه‌كه‌م جاره له‌ كوردستان‌ ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ بناسێنرێت و هه‌میش توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌نجام بدرێت و به‌ خوێنه‌ران و پسپۆرانی بواری مێژوو ئاشنا بكرێت. كتێبه‌ش ناوی (ماژا فی شمال العراق)ه‌، نووسه‌ره‌كه‌ی(مه‌عن ئه‌لعجلی)یه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌و هه‌وڵمانداوه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌بێت، بیخه‌ینه‌ روو. له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ بۆ شێواندنه‌ جۆراوجۆركانی.  ER -