TY - JOUR AU - JABBAR, SHAHLAA WALI AU - KHALID, SAMYA SAEED PY - 2021/05/31 Y2 - 2024/03/29 TI - (ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی خەتەنەی کچان (توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە هەرێمی کوردستان JF - Journal of Duhok University JA - JDU VL - 24 IS - 1 SE - Humanities and Social Sciences DO - 10.26682/hjuod.2021.24.1.4 UR - https://journal.uod.ac/index.php/uodjournal/article/view/1146 SP - 33-62 AB - ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە خەتەنەی کچان و شیکردنەوەی وەک نەریتێکی کۆمەڵایەتی و دەستنیشانکردنی لایەنە کولتورییەکانی. خەتەنەی کچان عورفێکی کۆمەڵایەتییە نەک سونەتێکی ئایینی یانیش چارەسەرێکی پزیشکی و لە زۆربەی کۆمەڵگەکاندا ئەنجامدەدرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ژیانی تایبەتی ئافرەت و ژیانە سێکسییەکەی بۆ پارێزگاریکردن لە شەرەف و خاوەندارێتیکردنی ئافرەت لەلایەن خێزانەوە. پرسی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردنی ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی خەتەنەی کچان لە هەرێمی کوردستان. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردنی هۆکارو کاریگەریەکانی خەتەنەی کچان و خوێندنەوەی ئەم عورفە وەک سرووتێکی کۆمەڵایەتی و سەرمایەیەکی هێمایی. گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە پرژاوەتە سەر بابەتێکی هەستیاری وەک خەتەنەی کچان بەشێوەیەکی زانستی و تێگەیشتن لە ڕەهەندە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی لە هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆری هەیە. سەبارەت بە میتۆدی توێژینەوە ئەوا میتۆدی (شیکردنەوەی ناوەڕۆک) بەکارهێنراوە هەروەها جۆری نموونەکە بریتییە لە (نموونەی مەبەستدار) لە جۆری (تۆپۆڵە بەفرین). بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان (چاوپێکەوتنی نیمچەکردوە) بەکارهێنراوە. لە ئەنجامە گرنگەکان: هۆکارەکانی خەتەنەی کچان نزمی ئاستی خوێندەواری و کەمی هۆشیاری کۆمەڵایەتییە، کاریگەرییەکانی ئەم نەریتە وەک: نەمانی متمانەبەخۆبوون و دوورەپەرێزی و فشاری کۆمەڵایەتی و لاوازبوونی پەیوەندی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی قوربانیانی خەتەنە ER -