TY - JOUR AU - MOHAMMED , SHIMAL HAMEED AU - MUHI, CHIMAN HISHYAR PY - 2022/12/21 Y2 - 2024/03/29 TI - كارەساتە سروشتیەکانى عێراق لە میانەى پەرتووکى (الكامل في التاريخ)ى (ابن الأثير م: 630ك/1233ز)دا JF - Journal of Duhok University JA - JDU VL - 25 IS - 2 SE - Humanities and Social Sciences DO - 10.26682/hjuod.2022.25.2.5 UR - https://journal.uod.ac/index.php/uodjournal/article/view/2036 SP - 77-97 AB - ئەم ڤەکۆلینە بە ناونیشانى ((كارەساتە سروشتیەکانى عێراق لە میانەى پەرتووکى (الكامل في التاريخ)ى مێژوونووس (ابن الأثير م: 630ك/1233ز)دا )), مێژوونووسى ناوبراو لەم پەرتووکەدا زانیارییەکى زۆرى سەبارەت بە کارەساتە سروشتییەکانى عێراق یاداشتکردووە, یەکێك لەو بەڵایانە وشکەساڵى بووە کە بووەتە هۆى نەهامەتى بۆ دانیشوانى عێراق و خەڵکێکى زۆر بوونەتە قوربانى, هەروەها کارەساتى دیکە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتا و جۆرەکانى نەخۆشى ڕوویداوە کە بووەتە هۆى مردنى ژمارەیەکى زۆرى خەڵك. (ابن الأثير) چەندین کارەساتى دیکەى باسکردووە کە کاریگەریى لەسەر ژیانى دانیشتوانى عێراق هەبووە, وەك, بارینى بەفر و تەرزە بە ڕێژەیەکى زۆر بووەتە هۆى لەناوچوونى بەروبوومى میوە و زۆر جاریش کارەساتى مرۆیى لێکەوتۆتەوە. هەروەها زۆر جار لافاو و ڕەشەبا بوونەتە هۆى کارەسات لە عێراق, بە شێوەیەك لە ئاکامى لافاو و ڕەشەبادا زۆر خانووى خەڵك وێرانبوون و خەڵکێکى زۆریش بەهۆیەوە لەناوچوون.(ابن الأثير) چەندین ڕووداوى ترى باسکردووە کە کارەساتى لێکەوتۆتەوە لە عێراق, لەوانە, کارەساتەکانى دەرەنجامى بوومەلەرزە, و کارەساتى تریش بەهۆى گرانى و قاتوقڕیى بووە, تا رادەیەك لە زۆر بارودۆخدا خەڵك گۆشتى مرۆڤى مردوویان خواردووە، تەنانەت بەهۆى برسێتیەوە ژمارەیەکى زۆرى خەڵك مردوون ER -