(شێواندنی وێنەی كورد وكوردستان لە سەرچاوە ئەمریكییەكاندا لە نێوان (1825-1914

  • SAMAN HUSSIEN AHMED Dept. of Social Sciences, Faculty of Basic Education, University of Sulaimani
Keywords: سەرچاوە ئەمریكییەكان ، شێواندن ، كورد ، وێنە

Abstract

لە دوای ساڵی( 1822) ەوە، كە یەكەم نێردەی مسیۆنەری ئەمریكی هاتۆتە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی . هەمیشە كورد یەكێك بووە لەو گەلانەی ناوچەكە ، كە جێی بایەخی ئەوان بووە و بە دەیان كاری رۆژنامەگەری و نووسین و لێكۆڵینەوە و یاداشتنامەیان لە بارەی كوردەوە نووسیوە، كە لە ئێستادا ئەم كارانە بەشێكی گرنگ لە كەرەستە و سەرچاوەكانی مێژووی, ئابوری , كۆمەڵایەتی وسیاسی كورد پێك دەهێنن. ئەم كارەی ئێمە هەوڵێكە بۆ كاركردن لەسەر ئەو سەرچاوە مێژوویانە ،بە تایبەتیش كاركردن لە سەر هەڵسەنگاندن و لەمەحەكدانی ئەو زانیارییە مێژوویانەی , كە لەو سەرچاوانەدا هاتوون ، بە تایبەتی ئەو زانیارییانەی كە شێواندنی تێدایە و كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر راستییە مێژووییەكان و رۆڵی دەبێت لە شێواندنی وێنەی كەسایەتی تاكی كورد و هەروەها واقعی مێژوویی ئەو سەردەمە.
ئەم توێژینەوەیە لە پێنج تەوەرەی سەرەكی پێكدێت بەمجۆرە : تەوەرەی یەكەم تایبەتە بە قسەكردن لەسەر هاتنی ئەمریكییەكان بۆ ناوچەكانی كوردستان و ئەو كار وبەرهەمانەی ،كە ئەنجامیان داوە و زانیاری لە بارەی كورد و كوردستانەوە لە خۆ دەگرن .تەوەری دووەمیش، باسی ئەو شێواندنانە دەكات ، كە لەو سەرچاوانەدا لە بارەی ژیانی شارستانی كورد و كوردستانەوە لەو سەرچاوانەدا ئەنجامدراون و كورد وەك گەلێكی كێوی دەخەنەڕوو .تەوەرەی سێیەمیش , تەرخانكراوە بۆ تاوتوێكرنی ئەو زانیاریانەی , كە لەو سەرچاوانەدا لە بارەی دەرخستنی كورد وەكو گەلێكی توندوتیژ و شەڕانگێز و دەمارگیر هاتوون . تەوەرەی چوارەمیش , تایبەتكراوە بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی ئەو سەرچاوانەی , كە كوردیان وەكو گەلێكی تاڵانچی و چەتەگەر خستۆتەڕوو . لە تەوەرەی پێنجەم و كۆتاییشدا, هەندێك لەو هەڵە مێژووییانە خراونەتە بەر باس و لێكۆڵینەوە ,كە لەو سەرچاوانەد لە بارەی مێژووی كوردەوە هاتوون .

Downloads

Download data is not yet available.

References

یەكەم : بە كوردی
چەلەبی ،( 1979) . كورد لە مێژووی دراوسێكانیدا ، سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی ، و: سەعید ناكام ، چاپخانەی كۆڕی زانیاری كورد ، بەغدا .
دووەم :بەعەرەبی
احمد ، جمال رشید , (2003 ). ڤهور الكورد فی التاریخ ,ج2 ,دار ئاراس للگباعە والنشر , اربیل.
بایزیدی, محمود ,(2010).رسالە فی عادات الاكراد وتقالیدهم ,ترجمە جان دوست , هیئە ابو ڤبی للپقافە والنشر , ابو ڤبی .
برانت ، (1989 ). رحلە‌ المستر جیمس برانت الی المنگقە الكردیە عام 1838 ,ت. حسین احمد جاف ,بغداد .
تافرنییه، جان بابتیست، (2006 ). رحلە الفرنسی تافرنییه الی العراق فی قرن السابع عشر سنە 1676 , ت. كوركیس عواد و بشیر فرنسیس , دار العربیە للموسوعات,بیروت.
توفیق ،هوكر گاهر,( 2014 ) . الكرد والمسألە الارمنیە 1877-1920 , بیروت –اربیل .
جاكسون ،( 2000 ). مشاهدات بریگانی عن العراق 1797 للرحالە الانكلیزی المعروف جاكسون , ت. د.خالد فاروق عمر ,الدار العربیە للموسوعات ,بیروت .
راوولف، لیونهارت، ( 2008 ) .رحلە الهولندی الدكتور لیونهارت راوولف, الی گرابلس – دیمشق –الرقە – دیر الزور –بغداد-عانە – الفلوجە –هیت –كركوك – اربیل. ت. د. سلیم احمد خالد,الدار العربیە للموسوعات ،بیروت.
سافراستیان، ارشاك ، (2008 ). الكرد و الكردستان ،ت.احمد محمود الخلیل ،سلیمانیە .
السندی، بدرخان,( 2002 ). المجتمع الكردی فی المنڤور الاستشراقی ,دار اراس للگباعە والنشر ,اربیل.
نیكیتین ، باسیلی ، (2012ا) .الكورد دراسە سوسیولوجیە و تاریخیە ت. نوری گالبانی اربیل.
سێیەم : بە ئینگلیزی
Bartlett ,S.C,d,d, ,(1876 ).Historical Sketch of the Missions of the American Board in Turkey, Boston.
Dogan, Mehmet Ali .(2013),American Board of Commissioners for Foreign Missions (ABCFM)and Nominal Christians, Elias Riggs (1810 -1901),and American Missionary Activites in the Ottoman Empire.
Erban,Cegri.(2000),Ottoman Official Attitudes Towards American Missonaries, International Confrence on ‘the United States and the Middle East: Cultural Encounters,Yale University
Eddy, David Brewer,( 1913). What Next in Turkey Glimpses of the American Boards work in the Near East , Boston.
Grant, Asahel , (1843).The Nestorians ;or The Lost Tribes, London.
Laurie ,Thomas,( 1853).Dr. Grant and the Mauntain Nestorians , rev., Boston .
Marsh, Dwight .W. ,( 1869).The Tennesseean in Persian and Koordistan being Scenes and Incident in the Life of Samuel Audley Rhea, Philadelphia.
Kennedy, W. Judd.(2008),American Missionaries in Turkey and Northern Syria and the Development of Central Turkey and Aleppo Colleges, 1874-1967,College of William and Mary Publish.
Goodell,William.(1883),Forty Years in the TurkishEmpire ,NewYork.
Moritz, Wanger. (1856),travel in Persia, Georgia and Kurdistan, Vol.(3),Hurst and Blacket, London .
Parmelee, Moses Payson ,(1868).Life Scenes among the Mountains of Ararat . Boston.
Perkins, Justin,(1840). Residence of Eight Years in Peraia among Nestorian Christians with Notices of the Muhammedans ,Newyuoek.
Strong, William E. ,(1910). The Story of the American Board , Boston.
Wilson ,S.G. ,( 1895 )Pirsian Life and Customs ,Chicago.

چوارەم: گۆڤارەكان
Barton,James L. ,( 1906). One Hundred Years of American Foreign Missions :an Interpretation , The North American Review, Vol 183 ,No 601,oct ,19
Benjamin, S.G.W. ,(1886). Persia and Persians ,J. A. G. S , of New york ,Vol.18.
Gallitte, Mirella , (2001). Kurdish cities through the eyes of their european visitors , oriente modern,nuova serie,anno 20 (81) ,quaderni di, ORIENTE MODERNO 3. LE RELAZIONI TRA ITALIA E KURDISTAN.
McDowell,E. W. ,(1911) .The Ancient Nestorian Church and its Present Influence in Kurdistan , The Journal of Race Development ,Vol 2, No 1 , jul.
Oussani, Gabriel ,( 1901 ) .the modern chaldeans and Nestorian , and the study of syriac among them ,journal of the American oriental society ,vol 22, .

پێنجەم :رۆژنامەكان
The New York Times, 16 november ,1896
Published
2021-03-01
How to Cite
AHMED, S. H. (2021). (شێواندنی وێنەی كورد وكوردستان لە سەرچاوە ئەمریكییەكاندا لە نێوان (1825-1914. Journal of Duhok University, 24(1), 1-24. https://doi.org/10.26682/chjuod.2021.24.1.1