(رەگ وریشەی رەچەڵکی کورد لەبەررۆشنایی سەرچاوەکانی میژوودا (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی بەراوردکاری شیکاریە

  • FATIH ABDULLAH MOHAMMED Dept. of Social Sciences, College of Basic Education,University of Sulaimani
Keywords: مێژووی دێرین، رەچەڵکی کورد، رەگوڕیشەی نەژادی کورد.

Abstract

نەتەوەی کورد وەک گەلێکی دێرین ورەسەنی رۆژهەڵاتی کۆن. بەیەکێک لەنەتەوە لەپێشنیەکانی ناوچەکەو جیهان دادەنرێت. لە سەرەتای سەرهەڵدانی شارستانیەتی مرۆڤایەتیەوە رۆڵ وکاریگەری خۆی هەبووە لەبەشداری کردن وبنیادنانی ژیاری مرۆڤایەتیدا. هەرلەسەرەتای دەرکەوتنی بنەماکانی نەتەوە، وەک خاک و ئاو وزمان ومێژووکلتوروئاین و خەڵک، ئەم نەتەوەیە بوونی خۆی سەلماندوە، وەک نەتەوەیەکی خاوەن خاک ورەگەز وناسنامەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە. دیارە رەگ ورشیەی ئەم نەتەوەیە لەناوەندە زانستیە جیهانیەکاندا مشتومڕی زۆری لەسەرکراوە، کەهەندێکیان بۆسێ هەزارساڵ پیش زاینی دەگێڕنەوە وهەندێکیان بۆهەزارەی یەکەمی پ.ز بەتایبەتی سەردەمی میدیەکان، هەروەها هەندێ بەئاری نەژادو هەندێکی کە بەخەڵکی رەسەنی ناوچەکەی دادەنێن. لەگەڵ ئەمانەشداچەندین تێوروبۆچونی تریش هەن لەسەردیاری کردنی رەگ و ریشەی نەژادو رەچەڵکی کورد. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دەدرێت شرۆڤەی بابەت وگریمانە و تێوریەکانی نەژادی کورد بکرێت. کە لەمەوپێش لەلایەن رۆژهەڵاتناس ورەگەزناس و مێژوونوسەکانەوە بۆکورد دانراوە ولێکدانەوەوبۆچوونی زۆریان لەسەر خستۆتەروو. ئامانج لەم توێژینەوەیەش لێکدانەوە وتەتەڵەکردنی زانستیترین تێوریاو بۆچوونە لەسەر نەژادی کورد، بەپێی سەرچاوەی زانستی وبەڵگەی باوەڕپێکراوی شووێنەواری وبایۆلۆژی ورەگەزناسی. لێرەدا هەوڵ دراوە بۆچوونی نوێ بخرێتەروو بۆساغ کردنەوەوسەلماندنی ئەوراستیانەی لەسەر رەچەڵەکی کوردهەن، کە تائەمڕۆش باس وخواستی زۆری لەسەرئەکرێت. توێژینەوەکەش لەدووبەشی سەرەکی پێکهاتووە: بەشی یەکەم: رەگ ورەچەڵەکی مرۆڤ وکورد: باسی یەکەم: رەچەڵەکی مرۆڤ: باسی دووەم: تاوتوێکردن ولێکدانەوەی تێوریاکانی پێشترلەسەرنەژاد و رەچەڵکی کورد. بەشی دووەم: تێوری نوێی زانستی وشیکاری ولێکدانەوەی نەژادی کورد. باسی یەکەم : تێوری نوێ لەسەر نەژادی کورد. باسی دووەم بۆچوونی نوێ لەسەر نەژادی کورد.

 

Downloads

Download data is not yet available.

References

لیستی سەرچاوەکان
Arthur Contterell:( 1980), Ancient Civilizations, London.
Brian. M. Fagan:( 1998),People of the Earth, USA.
David and Ruth(1973), Archaeological Atlas of the World, London.
Ephrahaim Avigdor Speiser;( 1930), Mesopotamian Origins,Philaddelphia.
Ferdinand Hennerbichler:( 2012) The Origin of Kurds, Advances in Anthropology. Vol.2, No.2,
(Published Online May 2012 in SciRes (http://www.SciRP.org/journal/aa) DOI:10.4236/aa.2012.22008.
Herodots: Herodotus; (1942) The Persian Wars, Translated By, George Rawlinson, the Modern Library, New York.
Garnik. Asatrian:(2009), Iran and Caucasus 13,Brill,LeidenProlegomena to the Study of the Kurds. Yerevan State University file:///C:/Users/Besttachnology/ /GARNIK_ASATRIAN_PROLEGOMENA_TO_THE_STUDY.pdf.
Michael Cook: (2003,), ABRIEF HISTORY OF THE HUMAN RACE, NEW YORK, LONDON,
Oppenheim, A. (2001), “The Y Chromosome Pool of Jews as Part of the Genetic Landscape of the Middle East”, the American Journal of Human Genetics, N 69(5): 1095-1112. https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC1274378/Am J Hum Genet. 2001 Nov; 69(5): 1095–1112.
Paul. G. Bahn: (2007) CAVE ART, London, ,
Timothy Darvill: (2002),Archeology, Oxford University.
Yuval Noah Harary:( 2014), Sapiens A brief History of Humankind, London.
ئو.ل.ڤیلیڤیچسکی ( 2000) نەژادی کوردورەوتی میێژووی دروست بوونی میلەتی کورد، وەرگێڕانی ،رەشاد میران،چ٢،هەولێر.
داروین ، چارلیز رۆبێرت (٢٠٠٤) أصل اڵانواع ترجمە،مجدی محمود الملیجی،گ١،القاهرە.
دیاكونوف ( ١٩٧٣)میدیا، ،وەرگێڕانی، برهان قانع، بغداد.
زەینەفون (2006)،گەشتەکەی زەینەفون، چ١، وەرگێڕانی، مەسعود محەمەد،هەولێڕ.
مەرعی ، فرسەت (2010)،کوردوکوردستان مشتومڕی ئەفسانەومێژوووئاین،چ١،وەرگێڕانی ئامانج نعمەت،خانەی هزر،چاپخانەی گەنج.
ڤلادیمیر مینۆرسکی ( 2007)،بنچینەکانی کورد،وەرگێڕانی ،نەجاتی عەبدوڵڵا.چ١.
گ.و.درایڤەر (٢٠٠٥)،درایڤەروکورد، وەرگێڕانی ،ئەنوەر سوڵتانی،بنکەی ژین،سلێمانی.
خصباك، شاكر ( ١٩٧٢)، الاكراد دراسە أپنوغرافیا ، بغداد.
مەندەلاوی ،محەمەد مەحمود:( ٢٠٠٩)،مێژوو وشارستانیێتی کورد،چ١،هەولێر،
میهردادئیزدەی(٢٠٠٧)،چەردەیەک لەبارەی کوردانەوە،وەرگێڕانی ،ئەمین شوان،چ١،چاپخانەی سەردەم،سلێمانی.
Published
2021-03-01
How to Cite
MOHAMMED, F. A. (2021). (رەگ وریشەی رەچەڵکی کورد لەبەررۆشنایی سەرچاوەکانی میژوودا (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی بەراوردکاری شیکاریە. Journal of Duhok University, 24(1), 78-91. https://doi.org/10.26682/chjuod.2021.24.1.5