دۆخى كشتوکاڵ و زەوى و زار لە ئاکرێ لە سەردەمى دەوڵەتى عوسمانیدا1842-1918 ز

  • SHIVAN ISLAM ALI Dept. of History, College of Arts, Univerity of Salahaddin, Kurditan Region-Iraq
  • KAMARAN MUHAMMED HAJI Dept. of History, College of Arts, Univerity of Salahaddin, Kurditan Region-Iraq
Keywords: ئابوورى، کشتوکاڵ، زەوى و زار، ئاکرێ، دەوڵەتى عوسمانى

Abstract

زۆربەى لێکۆڵينەوەکان کە لە سەر ناوچەى ئاکرێ نووسراون زیاتر لایەنەکانى سیاسى و کارگێڕى و سەربازى دەگرێتەوە, لە کاتێکدا بوارە گرنگەکانى ديكه‌ى ژیان فەرامۆش کراون، بە تایبەتى لایەنى ئابوورى و لە نێویشيدا بوارى کشتوکاڵ و زەورى و زار، کە پەیوەندى راستەوخۆى لەگەڵ ژیانى مروڤدا هەیە, سەرەڕاى ئەمەش لەچاو لایەنەکانى ديكه‌ى ژیان کەمتر بایەخى پێ دراوە, بۆیە پێمان باش بوو لەسەر ئەم بابەتە بنووسين. ئامانجى سەرەکیشمان ئەوەیە کە بەم لێکۆڵینەوە لایەنێکى ژیانى ئابوورى ئاکرێ, لە قوناغێکى مێژوویيدا کە سەر دەمى عوسمانیەکانە(١٨٤٢-١٩١٨ز), بهێنينە بەرچاوان و وێناى بکەين.

ئەم لێکوڵینەوەیە لە پێشەکیەک و سێ تەوەر پێک هاتووە، لە تەوەرى یەکەمدا بە کورتى تیشک خراوه‌تە سەر پەیدابوونى کشتوکاڵ لە کوردستان و دواتر باس لە رەوشى کشتوکاڵ لە سەردەمى دەوڵەتى عوسمانى و پاشان باس لە سیستەمى دەرەبەگایەتى  و خاوەنداریەتى زەوى کراوە. لە تەوەرى دووەمدا باس لە جۆرەکانى زەوى کراوە لە سەردەمى عوسمانیدا لە ناوچەى ئاکرێ، هەوەرها لە تەوەرەى سێیەمدا تیشک خراوتە سەر ئەو بەروبوومە کشتوکاڵیانەى کە لە ناوچەى ئاکرێ دەچێنران و دواتر باس لە هەبوونى بانکى کشتوکاڵى دەکەین لە ئاکرێ لە سەردەمى دەوڵەتى عوسمانیدا

Downloads

Download data is not yet available.

References

( )كشتوكاڵ له‌ كوردستان مێژوويه‌كی زور دێرینی هه‌یه‌ و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی دوزینه‌وه‌ شوێنه‌واریيه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌ڵماندووه‌ له‌ گوندی(چه‌رمۆ)، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ یازده‌ كیلۆمه‌تر له‌ روژهه‌ڵاتی چه‌مچه‌ماڵ، مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زاره‌ى حه‌فته‌مى پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كۆنترین كومه‌ڵگه‌ی كشتوكاڵی له‌ جیهاندا پێكهێناوه‌. بێ گومان كشتوكاڵیش كه‌‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوی مرۆڤه‌، به‌نده‌ به‌ هه‌ندێ هۆكاری بنه‌ڕ‌ه‌تی، به‌ تایبه‌تی ئاوهه‌وا، به‌رزى و نزمى و خاك، به‌بێ ئه‌وانه‌ كشتوكاڵ نایه‌ته‌ بوون. كوردستانیش له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌‌مه‌نده‌ به‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو و سروشتێكی له‌ بار و خاكێكی به‌ پیتی هه‌یه‌، له‌ زۆربه‌ی قوناغه‌كانی مێژووی خۆیدا وڵاتێكی كشتوكاڵی بووه‌، هه‌ربۆیه‌‌ به‌ درێژایی سه‌رده‌می عوسمانیش كشتوكاڵ بڕبره‌ی پشتی ئابووری كوردستانى پێك ده‌هێنا و له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا رێژه‌ی هه‌ره‌ زۆری دانیشتووان بژێوی ژیانیان له‌ كشتوكاڵكردندا به‌ده‌ست ده‌هێنا. هه‌روه‌ها كه‌ش و هه‌وا و به‌پیتی خاكی كوردستان یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاندنی به‌روبوومی كشتوكاڵی جۆراو جۆر. سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، كشتوكاڵ و به‌روبوومه‌كانی له‌ كوردستان له‌سه‌رده‌می عوسمانیدا، گۆڤاری ئه‌كادیمیای كوردی، ژماره‌ 22، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر،2012، ل ل 303-304.
(2)عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی، كوردستان له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا، چاپی سێیه‌م ، چاپخانه‌ی روژهه‌لات، هه‌ولێر، 2004، ل 13.
(3)گۆران ئیبراهیم ساڵه‌ح، کەرکوک لەسەردەمی دەولەتی عوسمانیدا، دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، سلێمانی، ٢٠٠٧، ل 162.
(4)ئیناس سه‌عدی عه‌بدوڵڵا، مێژووی نوێی عێراق 1258-1918، و:مه‌حمود هۆمه‌ر باوزی ، چاپی یه‌كه‌م ، ناوه‌ندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ، هه‌ولێر ، 2021، ل ل 529-530.
(5)سه‌عدی عوسمان هه‌روتی ، كشتوكال و به‌روبومه‌كانی... ، ل ل 205-206.
(6)ئاقچە: دراوێكى زيوى بوو، هەروەها تەنها یەکەیەکى پێوانەى بوو لە دەوڵەتى عوسمانیدا تا نیوەى یەکەمى سەدەى حەڤدەى زایینىو ناونرابوو بە ئاقچەى عوسمانى یان عوسمانى یان تەنها ئاقچە، و بۆ يه‌كه‌مجار له‌ساڵى(729ك/ 1328-1329ز) له‌ سه‌رده‌مى سوڵتان ئورخان ده‌رچووێنرا. بۆ زانیارى زیاتر بڕوانه‌: خلیل علی مراد، العراق فی العهد العثمانی الثاني – دراسة في الإدارة العثمانية والحياة الإقتصادية 1638-1750م، الطبعة الأولى، بيروت، 2018, ص ٣٠٨.
(7)صلاح الدین الناهي، مقدمة في الاقطاع و نظام الاراضي في العراق ، مطبعة دار المعرفة ، بغداد ،1955 ، ص ص 15-16؛ خه‌ليل على مراد، ده‌فته‌ری ته‌حریری موفه‌سه‌ل و ئیجمالی ویلایه‌تی ئه‌ربیل (هه‌ولێر) 949ك/ 1542ز، و: ئازاد عوبێد ساڵح ، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ، هه‌ولێر ، 2021، ل 33.
(8)سه‌عدی عوسمان هه‌رووتی ، كشتوكاڵ و به‌روبومه‌كانی ..، سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل ل 306-307.
(9)خەتى شەریفى گوڵخانە: کومەڵە یاسایەکى چاکسازى بوون کە لە لایەن سولتانى عوسمانى عەبدولمەجیدى یەکەم لە ساڵى ١٨٣٩ز دەرکران ، کە ئەم چاکسازیانە بوارەکانى کارگێڕى و سەربازى و ئابوورى و روشنبیرى و ھتد ... دەگرتەوە، ئەم هەوڵە چاکسازیانە لە ئەنجامى ئەو فشارانە بوون کە دەوڵەتانى ئەوروپى دەيانخستە سەر دەوڵەتى عوسمانى بۆ چاکسازى کردن. بۆ زانیارى زیاتر بڕوانە: تيسير جباره، تاريخ الدولة العثمانية(1280-1924م)، الناشر:عمادة البحث العلمي والدراسات العليا، رام الله، 2015، ص204.
(10)محه‌مه‌د سوهه‌یل ته‌قوش، عوسمانییه‌كان له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ تا كوده‌تا به‌ سه‌ر خه‌لافه‌تدا، و: نه‌ریمان خوشناو و موسته‌فا سه‌ید مینه‌ ، چاپی یه‌كه‌م ، چاپخانه‌ی روژهه‌ڵات ، هه‌ولێر ، 2009 ، ل ل 684-687.
(11)پۆل دۆمون، سه‌رده‌می ته‌نزیمات 1839-1878، و: نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا ، چاپی یه‌كه‌م،چاپخانه‌ و بڵاوكراوه‌ی ئاراس، هه‌ولێر ، 2008، ل 76.
(12)عبدالعظیم عباس نصار، الاراضي الأمیریة العراقیة في وثائق العثمانیة ، مجلة كلیة التربیة للبنات للعلوم الإنسانیة ، مجلد 4 ، العدد 6-7، كوفة‌ ، 2010 و ص 138.
(13)محمود راجع ابو الوفاء، ملكیة الأراضي في قضاء جنین 1858-1918م، رسالة ماجستیر غیر المنشورة، جامعة النجاح الوطنیة، كلیة الدراسات العلیا ، نابلس ، 2013 ، ص 56 ؛ عماد احمد الجواهري تاریخ مشكلة الأراضی في العراق / دراسة في التطورات العامة 1914 -1932 ، دار الحریة للطباعة ، بغداد ، 1978، ص 28.
(14)سعید عبود السامرائي، مقدمة في التاریخ الاقتصاد العراقي، الطبعة الاولی، النجف، 1973، ص 37 ؛ محمد سلمان حسن، التطور الاقتصادي في العراق التجارة الخارجیة و التطور الاقتصادي 1864-1958، الجزء الأول، المكتبة العصریة للطباعة و النشر، بیروت، دون سنة الطبع، ص ص 186-187.
(15)خالد عبدالقادر الجندي، قانون الأراضي في الدولة العثمانیة / الالتزام في طرابلس الشام (أنموذجا)، أنقرة، 2021، ص 30 ؛ حازم مجید أحمد، الصراع و التمرد العشائري و أثره‌ علی الأقتصاد العراقي 1850– 1914، مجلة سر من رأی،‌ المجلد 4، العدد 12، تشرین الثانی، 2008، ص 9.
(16)محمد جرادات، أثر القوانین العثمانیة علی الزراعة في بلاد الشام 1826-1918، مجلة جامعة الإسراء للعلوم الإنسانیة، المجلد و العدد الاول، 2016، ص ص 215-216.
(17)حه‌ننا به‌تاتۆ، سه‌رۆك هۆز و جووتیار له‌ عێراقدا 1917-1985، و: سدیق ساڵح، تاران، 2021، ل 15.
(18)مینتیشا شڤیلی، كورد ( كورته‌ى‌ پێوه‌ندی كومه‌ڵایه‌تی – ئابووریی ، رۆشنبیری و گوزه‌ران ) ، و: عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی خانی ، دهۆك ، 2008 ، ل 185.
(19)سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، كشتوكاڵ و به‌ره‌بوومه‌كانی ...، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 30
(20)عماد أحمد الجواهري، المصدر السابق ، ص 29.
(21)سالنامه‌ ولایت موصل، سنة 1330ه ، ص ص 111 -191 .
(22)MVL- D.no.760- G.no.(1-2) .. 16-(1-2).-(Meclis-i Vala)
(23)SD- D.no.2150 G.no..37-(1-2).
(24)ML-EEM- D.no.123- G.no.73-001-001.
(25)ML-EEM- D.no.835- G.no.7-(1-2).
(26)ML –EEM- D.no.1043- G.no.4-(1-10).
(27) ML-EEM - D.no.1004- G.no.7-001-001.
(28)ML-EEM- D.no.975- G.no.25-001-001.
(29)ML-EEM- D.no.975- G.no.25-002-001.
(30) ML-EEM- D.no.975- G.no.25-(1-15).
(31)ML-EEM- D.no.1087- G.no.1-(1-21).
(32)ML-EEM- D.no.1165- G.no.22-(1-4).
(33)DH-EUM-MH- D.no.257- G.no.11-001-001. (Dahiliye)
(34)ML-EEM- D.no.1263- G.no.20-(1-5).
(35)SD- D.no.485- G.no.11-(1-3).
(36)غانم محمد علي، النظام المالي العثماني في العراق 1255 -1333ھ /1839-1914م، رسالة ماجستر غیر منشورة، جامعة الموصل، كلیة الاداب، 1989م، ص 71 .
(37)مجموعة من المؤلفین، أربیل – دراسة تاریخیة، بإ شراف : محسن محمد حسین، الطبعة الاولی، مطبعة أراس، أربیل، 2012، ص 118 .
(38)عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی بۆتانی، ئه‌رد و گوندێن چاندنێ یێن سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی ل ئاكرێ ، و: ده‌سته‌كا ئینسكلۆ پارێزگه‌ها دهوكێ ، ئینسكلۆپیدیا پارێزگه‌ها دهوكێ ، به‌رگێ سیێ ، ئه‌سته‌مبول ، 2017 ، ل 186.
(39)سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، كشتوكال و به‌روبومه‌كانی ...، ل 308 .
(40)عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی بۆتانی، ئه‌ردو گوندێن چاندنێ یێن سولتان عه‌بدولحه‌میدی ....، ل 187.
(41)سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، كشتوكال و به‌روبومه‌كانی ...، سه‌رچاوه‌ی پیشوو، ل 309 .
(42)عه‌بدولفه‌تاح علی بوتانی، ئه‌رد و گوندێن چاندنێ ...، ل 188.
(43)ML –EEM- D.no.772- G.no.4(1-21).
(44)ML-EEM- D.no.692- G.no.7-(1-6).
(45)ML –EEM - D.no.692- G.no.7-002.
(46)عبدالرحمن قاسملو، كوردستان و كورد/لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى سياسى و ئابورى، و:عبدالله حسن زاده‌ ، چاپی شه‌شه‌م ، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات ، هه‌ولێر ، 2012 ، ل 151 .
(47)مینتیشا شڤیلی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل ل 179-180.
(48)عبدولره‌حمان قاسملوو، سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 151 .
(49)EV-d- D.no.14197- G.no.2.
(50)EV-d - D.no.14197- G.no.3.
(51)EV-d D.no. 14197- G.no. (1-11).
(52)صلاح الدین الناهي، مقدمة في الاقطاع و نظام الاراضي في العراق ، المصدر السابق ، ص 17.
(53)معاذ محمد عبدالقادر عابدین، التاریخ الاقتصادي للدولة العثمانیة، المصدر السابق، ص 197.
(54)عماد أحمد الجواهري، المصدر السابق ، ص ص 28-29، حازم أحمد، المصدر السابق ، ص 9 .
(55)عبدالفتاح علي البوتاني، دراسات و مباحث في تاریخ الكورد و العراق المعاصر، الطبعة الاولی، مطبعة حجي هاشم، أربیل، 2007، ص 119.
(56)ئیناس سه‌عدی عه‌بدوڵڵا، مێژووی نوێی عێراق 1258-1918، و: مه‌حمود هۆمه‌ر باوزی، چاپی یه‌كه‌م، ناوه‌ندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، هه‌ولێر، 2021، ل 532.
(57)أحمد محمد أحمد، أكراد الدولة العثمانیة/ تاریخهم الاجتماعي و الاقتصادي و السیاسي( 1880-1923)، مطبعة حجی هاشم، أربیل ، 2009 ، ص 209 .
(58)سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، كشتوكاڵ و به‌روبوومه‌كانی ....، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل ل 325 -326.
(59)دبلیو .أي . ویگرام، مهد البشریة – الحیاة في شرق كردستان، ت: جرجیس فتح الله، الطبعة الرابعة، دار ئاراس للبطاعة و النشر، أربیل، 2010، ص ص 107-108.
(60)سامان حوسێن ئه‌حمه‌د و به‌ختیار سه‌عید مه‌حمود، ئاكرێ ل دوای رووخانی میرنشینی بادینان له‌ ساڵی 1842 تا راپه‌رینی ساڵی 1919دژ به‌ ئینگلیزیه‌كان – لێكۆڵينه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له‌ بارودۆخی ئابووری و سیاسی، گۆڤاری زانكۆی گه‌رمیان، ژماره‌ 6، 2015، ل 191 .
(61)رحلة نیبور إلی العراق في القرن الثامن عشر، ت: محمد حسین أمین، شركة دار الجمهوریة للنشر ه‌ الطبع، بغداد، 1965، ص 76 .
(62)مجلة لغة العرب، الجزء العاشر، مجلة شهریة أدبیة علمیة تاریخیة ، ربيع الثاني 1330 هـ/ نیسان 1912م، ص 441.
(63)احمد بن علي القلقشندی، صبع الاعشی في صناعة الإنشا، الجزء الرابع، الطبعة الاولی، دار الكتب العلمیة، بیروت ، 1987، ص 329 ؛ یاقوت الحمودي، معجم البلدان، المجلد الثالث، الطبعة الاولی، دار الصادر للطباعة و النشر، بیروت، 1993، ص 372.
(64)سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، كشتوكاڵ وبه‌روبوومه‌كانی ...، ل ل 326 -331.
(65)سالنامه‌ ولایت موصل، سنة 1330 ه، ص 194.
(66)كمال مظهر أحمد، كردستان في سنوات الحرب العالمیة الاولی، ت: محمد عبدالكریم، الطبعة الثانیة‌، دار الثقافة و النشر الكردیة ، بغداد، 2011، ص 229.
(67)حیكمه‌ت مه‌لا یاسین ئاكره‌یی، ئاكرێ دروپه‌لێن دیروكی دا، چاپا ئێكێ، چاپخانا خانی، دهوك، 2012، ل 227.
(68)كامیران عبدالصمد الدوسكي ، بهدینان في عهد العثمانی ، المصدر السابق ، ص 347.
(69)سالنامه‌ ولایت موصل، سنة 1310ھ ، ص ص 82 -167،
(70)سالنامه‌ ولایه‌ت موصل، سنه‌ 1312ھ، ص ص 133 -147.
Published
2023-04-16
How to Cite
ALI, S. I., & HAJI, K. M. (2023). دۆخى كشتوکاڵ و زەوى و زار لە ئاکرێ لە سەردەمى دەوڵەتى عوسمانیدا1842-1918 ز. Journal of Duhok University, 26(1), 64-78. https://doi.org/10.26682/hjuod.2023.26.1.5
Section
Humanities and Social Sciences