(نوسینەوەی مێژووی کورد لە ئێران لە نێوان سیکوچکەی وەبیرهینانەوە، لەبیر بردنەوە و داهێنان (ئاوڕدانەوەیەکی شیكاری رەخنەگرانە لە کتێبی کرد و کردستان-ی ڕەشید یاسمی

  • AZAD HAJI AGHAYI Faculty of Politics,Azadi University-Tehran-Iran
Keywords: ناسیۆنالیزم، ئایدۆلۆژیا،هیستۆریۆگرافی مۆدێرن ، نەتەوەخوازیی بێ شوێنکراو

Abstract

ناسیۆنالیزم ئایدۆلۆژیایەکە بە کەڵک‌وەرگرتن لە دیرۆک و سەرچاوە کولتورییەکانەوە، لەڕێگای خوڵقاندنی ئیماژی نەتەوەیێکی خەیاڵکرد لە سەرووی چین و توێژ و ئەتنیکە جیاوازەکانەوە، لەناو سنورێکی گرێبەستکراودا لە هەوڵی دامەزرانی نەتەوە-دەوڵەت و سەپاندنی سەروەری سیاسیە. ئەم ئایدۆلۆژیایە، مێژووی نەتەوە، سەیر و سەمەرە بوونی نەتەوە و دەگمەنبوونی نەتەوە، بە هەر دوو تێگەی مۆدێرنیستی یان پریمۆردیالیستی خۆی بە ئەفسوناوی ئەکات و شەرعیەتی زانستی پێ ئەبەخشێت. ئەمە وا ئەکات مێژوو وەک زانستێکی دامەزراوە لە سەر بنەمای فەکت و بەڵگاندن، وەک گیڕانەوەیەک بێتە ناو پانتای سیاسەت و ببێتە ئامرازی شەرعیەت بەخشین بە پرسی سەرەوەری سیاسی لە ناو سنورێکی گرێبەست. بەڵام لە پرۆژەی دروستکردنی دەوڵەتی(1) مۆدێرندا، ئەوە تەنیا سیاسەتەکانی ئەمێستاکە نین ڕابردوو بونیات دەنێن، بەڵکوو مێژوونوسیش(2) لە رێگای نوێکردنەوەی کولتوری سیاسی و ڕوونان و هەڵبژاردنی هەندێک لە گرتە و وێناکانی ڕابردوو، بە گێڕانەوەی تایبەتیانەی خۆی سەبارەت بە دیرۆک، ئەرکی بە فەرمی ناساندنی رژێم و شەرعیەت بەخشینی دەسەڵات دەگرێتە ئەستۆی خۆی. پەیوەست بە ڕابردووی راستەقینە یان خەیاڵکرد، گرێدان بە باو و باپیرانی راستەقینە یان تەنانەت دەستکرد، گشتیان بە مەبەستی وەدیهێنانی پەیوندیێکی گرینگ و جیا نەکراوە لەگەڵ ئەو ڕابردوویەن کە دەتوانێ قەڵشتی نێوان واقیع و سەرچاوە پڕ بکاتەوە و گشت ئەمانە لەناو ئەجێندایێکی مێژوو نوسینەوەدا بگونجێنی یان بە سیاسی بکات.
لە پرۆسەی دروستبونی دەوڵەتی مۆدێرن لە ئێراندا و بە تایبەت لە سەردەمی پەهلەوی یەکەم و دووهەم، مێژوو نووسیی ئێرانی بۆ ڕوونانی دیرۆکێکی پەیوەست بە نەتەوە-دەوڵەتێکی نوێ لە رێگای گێڕانەوە، سێ میکانیزمی وەبیرهینانەوە، لەبیربردنەوە و داهێنان-ی بەکارهێنا. بەم پیشگریمانەیە، ئەم وتارە بە کێشانەوەی ئاسۆی سەرەکی مێژوو نووسیی لە ئێران و تیۆری ناسیۆنالیزمی بێ شوێنکراو لە دەسپێکدا هەوڵ ئەدات واقیعی ئەم سێ ڕەوتە لە ڕەوتی مێژوونووسی و نوسینەوەی مێژوو لە ئێران بە مەبەستی وەدەستهێنانی سەرەوەری سیاسی شی بکاتەوە و دواتر بە گرینگی پێدانی کتێبی کرد و پیوستگی نژادی لە نوسینی ڕەشید یاسمی هەوڵ ئەدا لە ڕێگای میتۆدێکی ناوڕێچکەیی(3) ئەم پرسیارە وەڵام بداتەوە؛ لە رەوتی نوسینەوەی دیرۆک لەم سەردەمەدا، مێژووی کورد لە سەر بنەمای کامە میکانیزمەکانی هیستوریۆگرافی و بە چ مەبەستێک شێوێنراوە؟ لە ئاکامدا ئەم وتارە پێیوایە پرۆژەی مێژوونوسی پرۆژەیەکی تەواو سیاسیە و وەک بەردی بناخەی ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزم، ناتوانێ وەک زانستێکی بێلایەن سەیر بکرێت، بۆیە لە خوێندنەوە نوێیەکاندا پرۆژەی مێژوو نوسینەوە وەک گێڕانەوەیەک سەیر دەکرێ لە پێناو ڕوونانی سەروەری سیاسی.

 

Downloads

Download data is not yet available.

References

1-بە زمانی ئینگیزی:
Atabaki، T.، ed.، 2009. Iran in the 20th Century: Historiography and Political Culture. New York: I.B.Tauris & Co Ltd.
Bell، D.، ed.، 2003. Memory، Trauma and World Politics. New York: Palgrave McMillan.
Hannes Heer، W. M. A. P. R. W.، 2008. The Discursive Construction of History:Remembering the Wehrmacht’s War of Annihilation. New York: Palgrave.
Hansen، J. G.، 2011. media and memory. Edinburgh: Edinburg university press.
M.Yavuz، H.، 2003. Islamic Political Identity in Turkey. New York: Oxford university press.
Malesevic، S.، 2006. Identity as Ideology: Understanding Ethnicity and Nationalism. New York: Palgrave.
Martin، R. W. &. J. ed.، 2003. Re/reading the past: Critical and functional perspectives on time and value. Amsterdam: John Benjamins B.V.
Redstone، K. H. &. S. ed.، 2003. Contested past ، the politics of memory. London: Rutledge.
Stefan Berger، M. D. ،. K. P. ed.، 1999. Writing National Histories: Western Europe since 1800. London: Routledge.
Wang، G. G. I. &. Q. E.، 2013. A Global History of Modern Historiography. New York: Routledge.
W، M. C.، 2000. The Sociological Imagination. New York: Oxford University Press.

2- بە زمانى فارسی
پیرنیا، حسن.، 1928. تاریخ ایران قدیم: از آغاز تا انقراض ساسانیان. تهران: خیام.
خسروزادە، سیروان.،. نقدی بر کتاب کرد و پیوستگی تاریخی و نژادی او: اثر غلامرضا رشید یاسمی. زریبار، Volume 81-82، pp. 231-238.
ضیا ابراهیمی، رضا.، 1396. پیدایش ناسیونالیسم ایرانی: نژاد و سیاست بی جا سازی. تهران مرکز.
یاسمی، رشید.، ؟. کرد و پیوستگی نژادی او. تهران: نشریات مجمع ناشر کتاب.
یاسمی، رشید، ١٣١٨، سخنرانیهای آموزشگاه مرکز پرورش افکار، پرورش افکار به وسیله تاریخ، از انتشارات دبیرخانه سازمان پرورش افکار.
Published
2021-03-01
How to Cite
AGHAYI, A. H. (2021). (نوسینەوەی مێژووی کورد لە ئێران لە نێوان سیکوچکەی وەبیرهینانەوە، لەبیر بردنەوە و داهێنان (ئاوڕدانەوەیەکی شیكاری رەخنەگرانە لە کتێبی کرد و کردستان-ی ڕەشید یاسمی. Journal of Duhok University, 24(1), 34-48. https://doi.org/10.26682/chjuod.2021.24.1.3