و شێوازەکانى جێبەجێکردنى بەسەر زمانى کوردیداLinguecide پاکتاوکردنى زمان

  • Sherwan Hussein Hamad Dept of Kurdish Language, College of Education, University of Raperin, Kurdistan Region –Iraq
Keywords: Linguecide, Genocide, Kurdish Language, Anfal, Environment Genocide

Abstract

گەلى کورد، وەک نەتەوەیەک چەندین جار توشى پڕۆسەى ئەنفال و جینۆساید و قڕکردن بۆتەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا زمان و کلتورەکەى توانیویەتى ناسنامەى نەتەوەیى بپارێزێت و دوژمنانى کورد لەڕێگەى جینۆسایدەوە هەوڵیان داوە، ئەم دوو شوناسە (زمان و کەلتور)ى کورد لەناو ببەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم شوناسانە هەر پارێزراوبوونە. بەڵام بێ کاریگەرى نەبوون. هەر لەم پێناوەدا ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانى (پاکتاوکردنى زمانیى و شێوازەکانى جێبەجێکردنى بەسەر زمانى کوردیدا) لەسەر بنەماى گریمانەى ئەوە کار دەکات، کە هەر میللەتێک توشى جینۆساید دەبێت ئەمە چ کاریگەرى و ڕەنگدانەوەیەکى لەسەر زمانى ئەو نەتەوەیە لە داهاتوودا، دەبێت. هەر لەسەر ئەم بنەمایە نەتەوەى کورد، کە چەندین جار توشى ئەم تاوانە کراوەتەوە، لە هەموو پارچەکانى کوردستان هەوڵى لەناوبردن و پاکتاوکردنى زمانیان داوە، لەسەر ئەم بنەمایە ئەم دیاردەیە بوەتە کەرەستەى توێژینەوەکەمان. بەتایبەت هەوڵەکانى حکومەتى بەعس و داعش لەسەر زمانى کوردى وەک نمونە وەرگیراوە. توێژینەوەکە بەپێى ڕێبازى وەسفى مەیدانى ئەنجام دەدرێت. لە دوو بەش پێکدێت:

بەشى یەکەم: بە ناونیشانى (جینۆساید و چەشنەکانى لێکدانەوەیەکى زمانەوانى شیکارى) بۆ شیکردنەوەى زاراوەى جینۆساید و ئەنفال لە ڕووى زمانەوانى و پەیوەندى نێوانیان تەرخانکراوە. ، تێیدا باسى  چەمک و زاراوەى جینۆساید  پەیوەندى نێوان زاراوەى ئەنفال و جینۆساید کراوە. هەر لەم بەشەدا باس لە چەشنەکانى جینۆساید کراوە و هەریەکەیان بەوردى شرۆڤەیان بۆ کراوە و پەیوەست بە مەترسییەکانیان لەسەر زمان شیکراونەتەوە و ئاماژە بە جێبەجێکردنى هەر چەشنێکیان لە کوردستان دا، کراوە.

بەشى دووەم: لەم بەشەدا بە ناونیشانى (پاکتاوکردنىى زمانى و  شێوازەکانى جێبەجێکردنى بەسەر  زمانى کوردیدا) باسى هەریەک لە پاکتاوکردنى زمانى و مردنى زمانمان کردووە، کە دوو دیاردەى لەیەک نزیکن و هەموو پاکتاوکردنێکى زمان مردنى زمانى لێدەکەوێتەوە. هەر لەم بەشەدا باسى شێوازەکانى پاکتاوکردنى زمانمان کردووە، لەوانە قەدەغەکردنى زمانێک و بەکارهێنانى زمانێکى تر، یان ڕاگواستنى قسەپێکەرانى زمانێک لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى زمان جیاواز. ئەمانەش زۆرجار بە پشت بەستن بە یاسا و تەنانەت لەدەستوریشدا جێگیرکراوە. هەریەک لەو شێوازانە لە بەرامبەر زمانى کوردى گیراونەتەبەر بۆیە هەر لەم بەشەدا باسى پاکتاوکردنى زمانیمان کردووە، لە هەریەک لە بەشەکانى باکور و باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاواى کوردستان کردووە. لە کۆتایى ئەم توێژینەوەیەشدا چەند ئەنجام و ڕاسپاردەیەک لەگەڵ پوختەى توێژینەوە بە زمانى عەرەبى و ئینگلیزى خراوەتەڕوو. 

Downloads

Download data is not yet available.

References

١- بەزمانى کوردى
- ڕەشاد میران و موراد حەکیم (٢٠٠٤) کاریگەرى سیاسەتى ڕاگواستن لەسەر شار و لادێى کوردى، گۆڤارى زانکۆى سلێمانى، بەشى (B) ژمارە ١٤، سلێمانى.
- زوزان ناسر مستەفا (٢٠١٣) ئۆپەرسیۆنێن ئەنفالێ ل کوردستانێ دەرئەنجام و کاردانەڤە، بڵاوکراوەکانى ئەکادیمیاى کوردى، ژمارە (٢٠٢)، چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر.
- سەلام ناوخۆش و نەریمان خۆشناو (٢٠١٠)، زمانەوانى، بەرگى چوارەم، چاپى یەکەم، چاپخانەى منارە، هەولێر.
- شیرکۆ حمە ئەمین قادر و بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد (٢٠١٦)، نەتەوەی کوردو بەکارهێنانى زمانى دایک وەک مافێکى گەردونى، International Journal of Kurdish Studies(ISSN:2149-2751)2 (3), pp. 219 – 237 http://www.ijoks.com
- شیخ سدیق (٢٠٠٥) پاکتاوکردنى ڕەگەزى لە مێژووى کورد دا، چاپى یەکەم، چاپخانەى وەزارەتى کشتوکاڵ، هەولێر.
- خەڵات موسا یوسف (٢٠٠٧)، زمانێ نەتەوەیى د تەڤگەرا ڕزگاریخوازا کوردیدا، چاپا ئێکى، سپیرێز، چاپخانا حاجى هاشم، هەولێر.
- خەلیل عەبدوڵڵا (٢٠١١)، بەجینۆسایدناساندنى ئەنفال، بڵاوکراوەکانى ئەکادیمیاى هۆشیارى و پێگەیاندنى کادیران، چاپ و پەخشى حەمدى، سلێمانى.
- عومەر ئەمین عەلى (٢٠١٣)، تەفسیرى دیار، بەرگى یەکەم، چاپى یەکەم، نوسینگەى تەفسیر بۆ بڵاوکردنەوە، هەولێر.
- عەبدولرەحمان قاسملو (١٩٨٨) چل ساڵ خەبات لە پێناو ئازادى، بەرگى یەکەم، چاپى دووەم، بەغدا.
- عەدالەت عومەر ساڵح (٢٠٠٢)، ئەنفال و ئافرەتى کورد، چاپى یەکەم، بڵاوکراوەکانى دەزگاى ئاراس، چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە، هەولێر.
- فاروق عومەر سدیق (٢٠١٧) زمانناسى کوردى، یەکخستنەوەى د.شیروان خۆشناو، چاپى یەکەم، دەزگاى چاپ و پەخشى نارین، هەولێر.
- کۆمەڵێک نوسەر (٢٠٠٨)، کۆنگرەى بە جیهانناساندنى جینۆسایدى گەلى کورد، چاپى یەکەم، چاپخانەى ئاراس، هەولێر.
- مارف عومەر گوڵ (٢٠١٠) جینۆسایدى گەلى کورد لەبەر ڕۆشنایى یاساى تازەى نێودەوڵەتیدا، چاپى پێنجەم، چاپخانەى ئاراس، هەولێر.
- محمد معروف فتاح (٢٠١١)، زمانەوانى، چاپى سێیەم، بڵاوکراوەکانى ئەکادیمیاى کوردى، چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر.
- میدڵ ئیست وۆچ(٢٠٠٤) جینۆساید لە عێراقدا پەلامارى ئەنفال بۆسەر کورد، وەرگێڕانى لە ئینگلیزییەوە محەمەد حمەساڵح تۆفیق، چاپخانەى تیشک، سلێمانى.
- لەتیف فاتح فەرەج (٢٠٠٤)، تەعریب و ڕاگواستن لە بەڵگەنامەکانى بەعسدا، بڵاوکراوەکانى مەکتەبى بیرو هۆشیارى، سلێمانى
- نورى تاڵەبانى (٢٠١١) سیاسەتى گۆڕینى ڕوخسارى نەتەوەیى ناوچەى کەرکوک، بڵاوکراوەکانى ئەکادیمیاى هۆشیارى و پێگەیاندنى کادیران، چاپ و پەخشى حەمدى، سلێمانى.
- ویسى صالح حمدأمین، عمر على شریف، عبید خدر فتح اللە (٢٠١٥) جینۆسایدى گەلى کورد، چاپى سێیەم، چابخانەى CEM- VEB-OFET، هەولێر.
٢- بە زمانى عەرەبى
- القران الکریم
- خلیل بن احمد الفراهیدى(١٩٩٠)، کتاب العین، جز‌و الپامن، الگبع الپانى، مۆسسه‌ دار الهجره‌، بیروت، لبنان.
- محمد جمال الدین القاسمى(١٩٦٥)، المسمى محاسن التأویل، الگبع الاول، دار احیا‌و التراپ العربى، بیروت لبنان.
٣- بەزمانى فارسى
- محمد معین (١٣٨٥)، فرهنگ فارسى معین، یک جلدى، چاپ اول، انتشارات گلى، تهران.
٤- بە زمانى ئینگلیزى
- Baba Zanna Isa, Hajjakaru Ahmed and YaganaGrema(2014) Language Death and Endanered Languages ISOR Journal of Humanities And Social Science(IOSR-JHSR) volume 19, Issue 10.
- David Crystal (2000) Language death, First published, Cambridge University press.
-Skutnabb- Kangas, Tove & Phillipson, Robert (1994) Concise Encyclopedia of Sociolinguistics, Edited by Rajend Mesthrie, pergaman press, & Aberdeen University press.


Published
2020-07-30
How to Cite
Hussein Hamad, S. (2020). و شێوازەکانى جێبەجێکردنى بەسەر زمانى کوردیداLinguecide پاکتاوکردنى زمان. Journal of Duhok University, 22(S1), 137-154. https://doi.org/10.26682/chjuod.2019.22.1.6