وێنای شێوێنراوی كورد‌ لای مه‌عن ئه‌لعجلی له‌ په‌رتوكه‌كه‌یدا (ماذا في شمال العراق) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری

  • AHMAD MUHAMADAMIN QADIR Dept.of History, Faculty of Education, Koya University
Keywords: كوردو كوردستان، مه‌عن ئه‌لعجلی، پێشمه‌رگه بارزانی، عێراق

Abstract

نووسینه‌وه‌ی مێژوو لای گه‌لان بایه‌خێكی یه‌كجار گرنگی هه‌یه‌، چونكه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن ئاشنا ببن به‌ رابردووی خۆیان و داهاتوویه‌كی باشتریش بنیاد بنێن. جا ئه‌م نوسینه‌وه‌یه‌ ئه‌وكاته‌ بایه‌خه‌كه‌ی زیاتریش ده‌بێت، كاتێك مێژووی هه‌ر میلله‌تێك له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانی ده‌شێوێنرێت .
كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیهان، مێژووه‌كه‌ی هه‌ورازو نشێووی زۆری تێدایه‌. بۆیه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی تره‌وه‌، به‌ئه‌نقه‌ست بێت یان نا،مێژووه‌كه‌ی دووچاری شێواندن و وێناكردنێكی نا زانستی و دوور له‌راستی بۆته‌وه. له‌م رووه‌وه‌ له‌ باشووری كوردستان، به‌وپێیه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك ده‌ژین كه‌ عێراقه‌. هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست كه‌عه‌ره‌به‌ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ یان به‌لایه‌نی كه‌م شێواندنی مێژووه‌كه‌ی دراوه‌. وه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌نگاوو هه‌وڵانه‌ش له‌وكاتانه‌دا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، كاتێك جوڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی كورد له‌ ئارادا بووبێت .
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، هه‌وڵێكه‌ بۆ ناساندنی یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌رباره‌ی كورد ده‌دوێت، هه‌وڵی ناشیرین كردنی كوردو شێواندنی مێژوه‌كه‌ی ده‌دات. ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ ئاگاداربین، بۆ یه‌كه‌م جاره له‌ كوردستان‌ ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ بناسێنرێت و هه‌میش توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌نجام بدرێت و به‌ خوێنه‌ران و پسپۆرانی بواری مێژوو ئاشنا بكرێت. كتێبه‌ش ناوی (ماژا فی شمال العراق)ه‌، نووسه‌ره‌كه‌ی(مه‌عن ئه‌لعجلی)یه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌و هه‌وڵمانداوه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌بێت، بیخه‌ینه‌ روو. له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ بۆ شێواندنه‌ جۆراوجۆركانی.

 

Downloads

Download data is not yet available.

References

یه‌كه‌م: تێزونامه‌ زانكۆییه‌كان:
قادر، أحمد محمدأمین (2016)، القچیە الكوردیە فی مۆلفات العرب العراقیین حتی عام 1975(دراسە تاریخیە ــ سیاسیە), كلیە الاداب، جامعە صلاح الدین، اربیل.
دووه‌م: په‌رتووك:
أ/ به‌ زمانی كوردی :
خۆشناو، شوان محمد ئه‌مین (2016)، هه‌ولێر له‌ نیوان سالانی 1963-1970، هه‌ولێر.
هاواری، سه‌فه‌ر كه‌ریم(2011)، پێشمه‌رگه‌ (وه‌ك سومبولیك له‌دیرۆك و ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری كوردی دا)، ئه‌كادیمیای كوردی، هه‌ولێر.
ب/ به‌ زمانی عه‌ره‌بی:
ئیمینكی، صبریة‌ جرجیس عبدالرحمن(2013), جريدة التاخي (دراسة تاريخية في موقفها من التطورات السياسية 1967-1974), دهوك).
أسسرد، فريد(2008),أصول العقائد البارزانية، مركز كوردستان للدراسات الاستراتيجية, السليمانية.
بادى, ميڤان عارف(2008), موقف الاحزاب السياسة العراقية من القضية الكوردية 1946-1970), اربيل.
البارزانى, عزيز حسن(2002), الحركة القومية الكوردية التحررية في كوردستان العراق 1939-1945)، دار سبيريز, دهوك.
البارزانى, مسعود(2002) البارزانى و الحركة التحررية الكردية، ج3, دهوك.
حسن, وصفى(2012), عيد النوروز في الشعر العربي, مطبعة خاني, دهوك.
خورشيد, فؤاد حمه(2005), اللغة و اللهجات الكوردية ( دراسة جغرافية) دار الشؤون الثقافية العامة, بغداد.
الخيون، رشيد(2017)، إيران والاخوان: الشيعة القطبيون، مركز المسبار، الامارات.
العبودى, ستار نورى(2009)، عبدالعزيز العقيلي( حياته و دوره السياسي فى العراق 1919-1981), دار المرتضى، بغداد.
العجلي، معن شناع(2010)، الخميسية وما حولها: حوادث وانساب، الدوحة.
علو, سعيد خديدة(2006), العلاقات العراقية ــ الايرانية و اثرها فى القضية الكوردية فى العراق 14 تموز 1958 – 8 شباط 1963، دهوك.
الغزي، فاضل(2012)، سوق الشيوخ: مجرى نهر وذاكرة مكان، بغداد.
قادر، أحمد محمدأمين(2007), موقف مجلس النواب العراقى من القضية الكردية في العراق 1925-1945, مركز ژين, السليمانية.
محمد, شيرزاد زكريا(2006)، الحركة القومية الكوردية فى كوردستان العراق 8 شباط 1963-17 تموز1968, دار سبيريز, دهوك.
يحي, اسامة عدنان(2016), الديانة الزرداشتية: ملاحظات و أراء , أشور بانيبال للكتاب, بغداد.
Published
2021-03-01
How to Cite
QADIR, A. M. (2021). وێنای شێوێنراوی كورد‌ لای مه‌عن ئه‌لعجلی له‌ په‌رتوكه‌كه‌یدا (ماذا في شمال العراق) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری. Journal of Duhok University, 24(1), 25-33. https://doi.org/10.26682/chjuod.2021.24.1.2